كەركوك.. بەشێك لەو زەوییانەی دراون بە كارمەندانی پۆلیس زیادەڕۆییان لەسەر كراوە

بەشێك لە كارمەندانی پۆلیسی كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هۆكارەكەی زەویی نیشتەجێبوونە.

لە ماوەی رابردوودا زەویی نیشتەجێبوون بەسەر ژمارەیەك لە كارمەندانی پۆلیسی كەركوكدا دابەشكرا، بەڵام بەشێكیان دەڵێن، زەوییەكانیان موڵكی زیادەڕۆیان لەسەر بونیادنراوە و داواكارن چارەنووسی زەوییەكانیان یەكلابكرێتەوە.

ئەو كارمەندانەی پۆلیسی كەركوك سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن و برینداری شەڕ و توندوتیژییەكانن، بەشێكیشیان شەهیدبوون و زەوی دەدرێت بە خانەوادەكانیان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هەراسانکارییەکانی کۆریای باکوور دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share