نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هەراسانکارییەکانی کۆریای باکوور دەکات

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی ئەمدواییەی کۆریای باکوور دەکات و داوا لەو وڵاتە دەکات کۆتایی بە “هەراسانکارییەکانی” بهێنێت.

ستیڤان دۆگریک وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، “سکرتێری گشتی بە توندی ئیدانەی هەڵدانی مووشەکی ICBM دەکات لەلایەن کۆماری گەلی دیموکراتیی کۆریای باکوورەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆتێرێش داوای پیۆنگ یانگ کردووە، “دەستبەجێ کارە ئیستفزازییەکانی رابگرێت”.

سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستیی کورت مەودای تەقاندووە، ئەمەش دووەم هەڵدانی لەو جۆرەیە لە ماوەی دوو رۆژدا، تاقیکردنەوەکەی کۆریای باکوور تەنها ڕۆژێک دوای ئەنجامدانی مانۆڕی ئاسمانیی هاوبەش لەلایەن ئەمریکا و کۆریای باشوورەوە ئەنجامدرا.

گۆتێرێش داوای لە کۆریای باکوور کردووە، “بە تەواوی پابەند بێت بە بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش”.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. بەشێك لەو زەوییانەی دراون بە كارمەندانی پۆلیس زیادەڕۆییان لەسەر كراوە

بابەتی دواتر

ئالێگری سوپاسی دیماریای کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share