لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر دوو كرێكار لە كاتی كاركردنیان لە ئەسكەلەیەك كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون و لە كاتی كاركردنیاندا دوو كرێكار لە ئەسكەلەیەك كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.