ئەگەر زستانان زیاتر هەست بە خەواڵوویی دەكەیت و پێتوایە پێویستیت بە نووستنی زیاترە، ئەوا لێكۆڵینەوەیەك هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.
لێكۆڵینەوەیەكی زانستی كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری “Frontiers in Neuroscience”ـدا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، بەهۆی گۆڕینی دۆخی رووناكییەوە، گۆڕانكاری بەسەر كاتژمێری بایۆلۆجیی جەستەی مرۆڤدا دێت و بەوەش پێویستی بە خەوتنی زیاترە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە، بەراورد بە هاوین، مرۆڤ لە زستاندا رۆژانە پێویستی بە 30 خوولەك نووستنی زیاترە، بۆ سەلماندنی ئەوەش 292 كەسیان خستەژێر تاقیكردنەوەوە و دەركەوت بەبێ بەكارهێنانی زەنگی بەئاگاهێنانەوە، زۆرینەی كەسەكان 30 خوولەك درەنگتر لە رۆژانی ئاسایی لە خەو رادەبن.