قوباد تاڵەبانی: شەهیدەکانمان شوناس و ناسنامەی خۆمان و یەکێتییەکەمانن

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال دەڵێت، “شەهیدەکانمان شوناس و ناسنامەی خۆمان و یەکێتییەکەمانن، کەسوکاری شەهیدەکانیشمان ورە و هێزن بۆمان”.

وتەكەی قوباد تاڵەبانی بەشێكە لە پەیامێك كە ئەمڕۆ دوای پێشوازیكردنی لە خانەوادەی شەهید ئەندازیار سەردار غەفور بڵاویكردەوە و رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە سلێمانی چاومکەوت بە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدی نەمر ئەندازیار سەردار غەفوری قارەمان، کە یەکێک بووە لە تێکۆشەرە دڵسۆز و بەوەفاکانی رێگەی کوردایەتی و رێبازی سەرۆک مام جەلال، ئەو جێی متمانەی هەڤاڵانی بوو و لەبەر بوێری و لێهاتوویی چەندین رۆڵی بینییەوە لە بەجێگەیاندنی ئەرکی خەبات و تێکۆشان”.

دەشڵێت، “دروود بۆ گیانی پاکی شەهید سەردار و هەموو شەهیدانی گەلەکەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: ئاریان مەجید لەلای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستبەسەرە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بڵاوکرایەوە کە ئاریان مەجید بێسەروشوێنە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئاگادارکرایەنەوە کە ناوبراو…
Total
0
Share