وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: ئاریان مەجید لەلای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستبەسەرە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بڵاوکرایەوە کە ئاریان مەجید بێسەروشوێنە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئاگادارکرایەنەوە کە ناوبراو لەسەر کێشەیەکی یاسایی لەلای ئەوان دەستبەسەرە.

عەقید سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پاش ئەوەی کە کەسوکاری ئاریان مەجید سکاڵایان تۆمارکرد کە کوڕەکەیان لە دوێنێوە بێسەروشوێنە، لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازێکمان بڵاوکردەوە، دوابەدوای بانگەوازەکە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان پەیوەندیان پێوەکردین، کە ناوبراو لەلای ئەوان دەستبەسەرە.

وتیشی، ئاسایشی گەرمیان پێیان ڕاگەیاندووین، کە هۆکاریی دەستگیرکردنەکەی کۆمەڵێک کێشەی یاساییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share