مایکرۆسۆفت ماڵئاوایی لە براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکات

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەکارخستنی براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆەر 11 راگەیاند و ئاشکرایکرد ئامانجیان پێشکەشکردنی باشترین و نوێترین خزمەتگوزارییە بە بەکارهێنەرانی.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەگەڵ زۆربوونی ئەو پێگانەی ئینتەرنێت کە پاڵپشتی براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆەر 11 ناکەن بڕیارماندا بە کۆتاییهێنان پێی و لەبری ئەو مایکرۆسۆفت ئیدج کاردەکات کە توانای کارکردن و خێراتری هەیە، هەمان ئەو وێبسایتانەش دەکاتەوە کە لە ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دەکرانەوە”.

لە ساڵی 2003  %95ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بەکارهێنەری براوسەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share