جەیمس وێب یەکەمین وێنەی ڕوونی بۆ زەوی ناردەوە

ناسا یەکەمین وێنەی ئاسمانیی پێگەیشتەوە کە لەڕێی تێلسکۆپی پێشکەوتووی جەیمس وێبەوە گیراوە.

بەپێی ڕوونکردنەوەی “ناسا”، وێنەکە هی ئەستێرەیەکە بەر لە 13 ملیار و 700 ملیۆن ساڵ پەیدابووە و 2000 ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە، واتە 20 هەزار تریلیۆن کیلۆمەتر.

“ناسا” لە پێگەی فەرمیی خۆیەوە ڕایگەیاند، پاش تێپەڕاندنی هەستیارترین قۆناغی ڕێکخستنی ئاوێنەکانی تێلسکۆپی ئاسمانیی جەیمس وێب، یەکەمین نموونەی وێنەکانی وەرگیراونەتەوە و تیمەکە چاوەڕوانی ئەوەیە کارکردنی تێلسکۆپەکە هێندە بەهێزبێت، تەنانەت ئەو چاوەڕوانی و داواکارییە زانستییانەش تێبپەڕێنێت کە پێشتر تیمەکە بەرامبەری هەیبووە.

تێلسکۆپی جەیمس وێب لە سیستمێکی شەش ئاوینەیی پێکهاتووە و یەکەمین تێلسکۆپە لە بۆشایی ئاسماندا بتوانێت بە هاوێنە و بینۆکی لەو قەبارەیەدا وێنە بگوازێتەوە. ئاوێنەی سەرەکیی تێلسکۆپەکە تیرەکەی 6.5 مەترە و 4 ئینج ئەستوورە، لە 18 چین پێکدێت و هەر چینێکیشی بە ئاڵتوون چێوەی بۆکراوە.

دروستکردنی تێلسکۆپەکە 10 ملیار دۆلاری تێچووە و 14.000 کەس بە درێژایی 25 ساڵ کاریان تێدا کردووە.

پاش مانگێک هەوڵدان، لە 11ی ئازاردا بۆ یەکەمین جار ئاوێنەکانی تێلسکۆپەکە بەسەرکەوتوویی لە بۆشایی ئاسماندا ڕێکخران، دواتریش تێلسکۆپەکە یەکەمین وێنەی خۆی وەک نموونەیەک ناردەوە بۆ پێگەی ناسا.

وێنەکە بریتییە لە دیمەنی ئەستێرەیەک بەناونیشانی “2MASS J17554042+6551277″ـەوە.

 

 

https://youtu.be/8IU31FEjxrU

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: خوولەكانی داهاتوو سەرۆك كۆمار لە دەرەوەی ڕەزامەندیی لایەنە ‏كوردییەكان یەكلادەكرێتەوە

بابەتی دواتر

کۆمپانیای 3 بۆ چێڵسی: بەزووترین کات لۆگۆی ئێمە بسڕنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى…
Total
0
Share