ئاسایشی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی باندە قاچاخچییەکە ئاشکرادەکات

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئەو سێ کەسەی بە تۆمەتی قاچاخچیەتی لەم مانگەدا دەستگیرکران پەیوەندییان بە باندەکەی ئامانج حەسەن زادەوە هەبووە.

عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەنێوان 8-12 ی ئەم مانگە بە فەرمانی دادوەر و دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەبارەیانەوە سێ کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی بازرگانیكردن لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ کەسەی دەستگیرکراون پەیوەندی بە تایبەت پەیوەندی بازرگانیان لەگەڵ ئامانج حەسەن زادە، کە ئەویش هەر قاچاخچییەکی کورد بوو و ساڵی رابردوو دەستگیرکرا و لەلایەن دادگای بەریتانیاوە بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزادرابوو.

ئاشکراشیکرد، لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەم سێ تۆمەتبارەدا هەماهەنگییەکی زۆر باش لەنێوان ئاسایشی هەرێم و دەزگای نیشتمانیی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان هەبووە، بە شێوەیەک لە رابردوودا هاوشێوەی نەبووە، هەماهەنگییەکە لە ئاستێکی باڵای هەردوو دەزگاکەدا ئەنجامدراون.

پێشتریش تۆڕی هەواڵی بی بی سی لە زاری بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیاوە هەمان زانیاریی لەبارەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو باندەوە ئاشکراکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم…
زیاتر ببینە

وادەی دابەشكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا ئاشكراكرا

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم وادەی دابەشكردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی بەسەر هاوڵاتییاندا ئاشكراكرد. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەمڕۆ لە…
Total
0
Share