د. ئازاد مستەفا: 1%ـی ئامێدیمان دەوێت بۆ نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە حكومەتی راسپاردە جیاوازییەكی زۆر لە نێوان شار و ناوچەكاندا دەكات و “بە مەبەست زۆنی سەوزی فەرامۆشكردووە”.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا لەبارەی ئەو وتارەی كە بە ناونیشانی “1%ـی ئامێدیمان دەوێت بۆ نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە” بڵاویكردووەتەوە، د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە کە دوای زیاتر لە 13 ساڵ بە توانای ناوخۆیی و بە هاوكاریی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەیی و خێرخوازی و حزبی كردمانەوە، حكومەت لەبری ئەوەی هاوكاریمان بكات، بەربەست و رێگریی بۆ دروستدەكردین، کەچی ئێستا لە ئامێدی بە 44 ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەک دروستدەکرێت”.

وتیشی، “دەمانەوێت ئەو نادادپەروەرییەی بەرامبەر بەم ناوچەیە دەكرێت كۆتایی پێبێت و مەبەستمان ناوچەگەرێتی نییە و حەزدەكەین هەموو ناوچەكانی كوردستان خزمەتبكرێن” و جەختیكردەوە، “بە مەبەست ئێمە ئیفلیج دەكەن بۆ ئەوەی وای نیشانبدەن كە ئێمە ناتوانین دامەزراوەكانمان بەڕێوەببەین، بەڵام راستیی بابەتەكە ئەو نادادپەروەرییەیە كە لە دابەشكردنی داهات و تەرخانكردنی بودجە بۆ شار و ناوچەكاندا دەكرێت”.

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە راشیگەیاند، “ماوەی چەندین مانگ داوامانكرد حكومەت ئامێرێكی ئێم ئاڕی ئای بۆ تەندروستیی هەڵەبجە دابینبكات كە تێچووەكەی تەنها 40 هەزار دۆلار بوو، كەچی ئۆڤەرپاسێك لە دهۆك بە چوار ملیار دینار دروستكراوە لە كاتێكدا پڕۆژەیەكی زۆر گەورە نییە” و وتی، “ئەمە یەكێكە لە سەدان نموونەی جیاكاری لە نێوان شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا”.

بابەتی پێشتر

44000 تۆن برنج گەیشتە عێراق

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، “تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دەستگیرکرا”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە…
Total
0
Share