راگرتنی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی سلێمانی درێژكرایەوە

ژمارەیەك لە كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كاركردنی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی سلێمانی راگیرا، بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، سبەینێش كارناكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتییان دەڵێت، سبەینێ رۆژی دووشەممە 2023/2/20 بەشی مۆڵەت بەهۆی چاکسازی و ئەپدەیتکردنی زانیاریی بەرنامەکان کارناکەن.

داواشدەكات هاوڵاتییان بۆ مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان نەکەن.

هاتوچۆی سلێمانی روونیشیدەكاتەوە، لەکاتی دووبارە دەستکردنەوە بە کارکردن لە بەشی مۆڵەت، ئاگاداری بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پێشتر

بۆچی ئەنچیلۆتی توڕە بوو؟

بابەتی دواتر

گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی سارتە بەهۆی ناڕەزایی خەڵکەوە راگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمێك لە دهۆك دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانیی دهۆك دۆزینەوەی تەرمێك رادەگەیەنێت كە پێدەچێت سێیەم قوربانیی لافاوەكەی مانگی ئازاری شارەكە بێت. بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی…
Total
0
Share