سوپای ئەمریکا بە هاوکاریی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی باڵای داعش و کوژرانی یەکێکی دیکەی لە سوریا راگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “سەرکردەیەکی باڵای داعش بە ناوی بەتار کە دەستیهەبووە لە پیلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی دەستگیرکردن و دروستکردنی بۆمبی چێندراو دەستگیرکراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لە رێگەی هێلیکۆپتەری جەنگییەوە ئەنجامدراوە و هیچ کوژراو بریندارێکی لێنکەوتووەتەوە”.
هەر لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکادا هاتووە، ” حەمزە حومسی کە سەرپەرشتیاری چەکدارانی داعش بووە لە رۆژهەڵاتی سوریا لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەدا کوژراوە”.