ڤیدیۆ.. ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەرزاییەکانی تاران ڕەقبونەتەوە گەیشتوەتە 12کەس

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی ئەوەی پشوو بوو، بەشێک لە خەڵکی تاران ڕویان لە دەرەوەی شار کرد، ئەگەرچی هەوا زۆر سارد بوو، کۆمەڵێک لە شاخەوانەکان خۆیان گەیاندووەتە شاخەکانی نزیکی تاران و لەوێ بەهۆی بەفری زۆرەوە 12 کەسیان لێ ڕەقبووەتەوە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ٢٥ی کانونی یەکەم، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی تاران هۆشداری دابووە دانیشتوانی تاران کە لە بەرزاییەکانی دەوروبەری ئەوشارە لەوانە بەهمەن و کولاک و ئالبۆرز لە باکوری تاران، بەفر دەبارێت و شیاو نییە ڕۆشتن بۆ ئەو ناوچانە، بەڵام بەشێک لە شاخەوانان ڕۆشتن و لەوێ بەهۆی کەمبونەوەی مەودای بینین و سەرماوە بەشێکیان تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە و بەشێکی دیکەشیان چارەنوسیان نادیارە.

ڕێکخراوی مانگی سوری ئێران- سنوری تاران ئاشکرایکردووە، “تا ئێستا تەرمی 12 کەسمان دۆزیوەتەوە کە ڕەقبوونەتەوە و ئەگەری هەیە لە ناوچەی کلکچالیش کەسانی گیرخواردوو هەبن.

لەگەڵ هێنانەوەی تەرمەکاندا، ڕێکخراوی مانگی سوری ئێران ئەو کەسانەشی ڕزگارکردووە کە لەسەرمادا لەو ناوچەیە ماونەتەوە و پێویستی زۆریان بە هاوکاری خێرا هەبووە.

لە ئێوارەی ڕۆژی هەینیدا نزیکەی 100 کەس لە وەرزشەوان و شاخەوانەکان کە لە تارانەوە گەشتیان بۆ بەرزاییەکان کردبوو گیریان خواردبوو، بەڵام بەشێکیان توانیان خۆیان ڕزگاربکەن و بەشێکی دیکەیان بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و بارینی بەفری زۆرەوە ڕێگەیان لێتێکچووە و ڕەقبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ، دووشەممە سێ یاری پریمەرلیگ ئەنجامدەدرێن ڕەنگە ڕیزبەندی یانەکان بگۆڕن

بابەتی دواتر

وردەکاری گرانبوونی غازی ماڵان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share