سوپای ئیسرائیل: بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بارەگای فەرماندەیی فیرقەی غەززە كۆنترۆڵكرا و سەرجەم چەكدارانی بارەگاكەش كوژراون.

هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە كە ژمارەی كوژراوان گەیشتووەتە 150 كەس و 1100 كەسیش لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشەوە برینداربوون.

لەلایەكی دیكەوە كەناڵی جەزیرە بڵاویكردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا چەند مووشەكێك ئاراستەی تەل ئەبیب كرا و كۆبوونەوەی حكومەتی ئیسرائیل بەو هۆیەوە راگیرا.

هاوكات بزوتنەوەی حەماس بڵاویانكردووەتەوە كە 150 مووشەكیان ئاراستەی تەل ئەبیب كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی كوردستان دژی ئێران كاردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات و بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانیان دەزانن.…
Total
0
Share