بومەلەرزەیەكی تاڕادەیەك بەهێزی دیكە پارێزگای قارەمان مەرەشی توركیای گرتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ناوەندی یۆرۆناوەند بۆ تۆماری بومەلەرزە بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر لە ناوەڕاستی توركیا تۆماركراوە.
لای خۆیەوە ئاژانسی RT بڵاویكردەوە، گوڕی بومەلەرزەكە 5.5 پلە بووە و درەنگانی دوێنێ لە ناوچەی قارەمان مەرەشی باشووری توركیا روویداوە و دانیشتووانی ناوچەكە هەستیان پێكردووە.
بەرەبەیانی 6ی ئەم مانگە بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر پارێزگای مەرەشی گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 45 هەزار كەس لە باكووری كوردستان، رۆژئاوای كوردستان، توركیا و سوریا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 هەزاری دیكەش برینداربوون، جگە لە رووخانی سەدان باڵەخانە.