ستۆڵتنبێرگ: ناتۆ بە گۆڕانکاریی گەورە و مێژووییدا تێپەڕدەبێت

یەنس ستۆڵتنبێرگ مانەوەی هێزەکانی ناتۆی لە سنوورەکانی هاوپەیمانییەکە بەشێوەی هەمیشەیی ڕاگەیاند، ئەوەشی بە گۆرانکاریی گەورە و مێژوویی دانا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “THE TELEGRAPH” یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ وتی، هاوپایمانیی باکوری ئەتڵەسی لە ڕێڕەوی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و مێژووییدایە، ئەوەش بەهۆی ئەگەرەکانی کارە دوورمەوداکانی ڤلادیمێر پوتینەوە”.

ئەمینداری گشتیی ناتۆ دەڵێت، “ئەوەی ئێستا دەیبینین واقعێکی نوێیە لە ئاسایشی ئەوروپا، بۆیە داوامان لە سەرکردە سەربازییەکانمان کردووە بۆ پێشکەشکردنی بژاردە بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوە”.

ستۆڵتنبێرگ دەڵێت، بەهۆی مەترسیی کارە دوژمنکارانەکانی ڕوسیا لە داهاتوودا، پلان بۆ مانەوەی هەمیشەیی هێزەکانیان دادەنێن.

ئێستا ناتۆ نزیکەی 40 هەزار سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا جێگیرکردووە، بەپێی وتەی ستۆڵتنبێرگ ئەو ژمارەیە دەیان جار زیاترە بەراورد بەوەی لە چەند مانگی پێشوودا هەبووە.

بەهۆی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا و شەپۆلێکی بەرفراوانی پەنابەرانی ئۆکرانیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئەو وڵاتانە ناچارن بە پێداچوونەوە بە سیاسەتی بەرگرییان و گۆڕانکاریی لە بەرگریی سنوورەکانیان.

بابەتی پێشتر

دەنگدان دەستیپێكرد<br> ماكرۆن و لۆپێن لەبەردەم مەحەكی فەرەنسییەكاندان

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچەی یەكەم وەزارەت دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share