سبەینێ ئۆكرانیا و ڕوسیا لە توركیا ڕێككەوتنێك ئەنجامدەدەن

سەرۆكایەتیی توركیا بڵاویكردووەتەوە سبەینێ هەینی، بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ڕوسیا و ئۆكراینا ڕێككەوتنی گرنگ ئەنجامدەدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ڕێككەوتنەكە تایبەتە بە پرسی هەناردەكردنی گەنمی ئۆكرانیا كە بەهۆی جەنگی ئەو وڵاتەوە هەناردەكردنی گەنم ڕاگیراوە مەترسیی لەسەر ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا دروستكردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕوسیا پەلاماری ئۆكرانیایدا و بەهۆیەوە مەترسیی لەسەر ئاسایشی خۆراك لە جیهاندا دروستبووە بەو پێیەی پشت بە گەنمی زۆرینەی وڵاتان پشت بە گەنمی ئۆكرانیا دەبەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دانوستان شکستبهێنێت باشترین چـ.ـەکمان بەکاردەهێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە پڕچـ.ـەککردنەوەدان تاوەکو لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share