پارێزگاری ئیستانبوڵ هۆشداری دەدات: تكایە ئاگاداربن

پارێزگاری ئیستانبوڵ هۆشداری دەدات لە ئەگەری رووخانی باڵەخانەكانی شارەكە و دەڵێت، “تكایە با بیانپشكنین”.

ئەكرەم ئیمام ئۆغڵو پارێزگاری ئیستانبوڵ بانگەوازێكی بە پەلەی ئاراستەی دانیشتووانی شارەكە كرد و رایگەیاند، “بانگەوازێكی بە پەلە ئاراستەی دانیشتووانی ئیستانبوڵ دەكەم، ئاگاداری باڵەخانە ناتۆكمەكان بن”.

ئیمام ئۆغڵو ئەو بانگەوازەی لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئەمە پرسی ژیان و مردنە، با بینا مەترسیدارەكان بپشكنین”.

بەپێی وتەی پارێزگاری ئیستانبوڵ، تا ئێستا تەنها خاوەنی 29 هەزار باڵەخانە لە كۆی 107 هەزار باڵەخانە، رەزامەندییان نیشانداوە بۆ پشكنینی باڵەخانەكانیان بە تیشكی لەیزەر بە مەبەستی زانینی تۆكمەییان.

دوای بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا، حكومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری دا پشكنین بۆ ئەو باڵەخانانە بكرێت كە پێش ساڵی 1999 بونیادنراون بۆ دڵنیابوونەوە لە تۆكمەییان و زانینی ئەوەی تا چەند بەرگەی بومەلەرزە دەگرن.

بابەتی پێشتر

ژنێكی تەمەن 22 ساڵ لەلایەن هاوسەری پێشووی لەناو بازاڕدا كوژرا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 5.3 پلە باكووری كوردستانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share