پاش ڕووداوی گیـ.ـانلەدەستدانی یارا ئاریان پەروەردەی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم خوێندنگەکان دەکات

پاش ڕووداوی گـ.ـیانلەدەستدانی (یارا ئاریان)، پەروەردەی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم خوێندنگەکان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە نووسراوێکی ڕەسمی، کە ئاڕاستەی پەروەردەکانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، سەیدسادق، شارەزوور، قەرەداغ، پێنجوێن، چەمچەماڵ، شارباژێڕ، دووکان، دەربەندیخان کراوە، داوای لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کرد بەپەلە بەدواداچوون بۆ سەلامەتیی بینای باخچە، قوتابخانە و خوێندنگە حکومییەکان بکەن.

ئەم بڕیارەی پەروەردەی سلێمانی پاش ڕوودانی کارەساتی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی خوێندکارێک بە ناوی (یارا ئاریان) لە یەکێک لە قوتابخانە ناحکومییەکان هات، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕوودانی هەر مەترسییەکی هاوشێوە و بەئاگابوون لە ڕەوشی سەلامەتیی بینای دامەزراوە پەروەردەیییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share