عێراق 9.4 ملیار دۆلاری داوە بە ئاڵتوون و زیو

لە ماوەی 10 ساڵدا، عێراق بە بەهای 9.4 ملیار دۆلار زێڕ و زیوی هاوردەكردووە.

بەپێی داتاكانی تایبەت بە هاوردەكردن، ساڵی رابردوو تەنها لە توركیا بە بەهای 1.7 ملیار دۆلار زێڕ هاوردەی عێراق كراوە و شارەزایەكی ئابورییش دەڵێت، ئەو زێڕەی هاوردەكراوە رێژەی 15%ـی هاوردەنییەكانی عێراق لە توركیای پێكهێناوە، بەو پێیەی قەبارەی هاوردەكردن لەو وڵاتەوە 11.7 ملیار دۆلار بووە.

مەنار عوبەیدی شارەزای ئابوری رایگەیاند، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، عێراقییەكان بە بەهای 9.4 ملیار دۆلار زێڕ و زیویان هاوردەكردووە و ئەوەش بڕێكی زۆری زێڕە و هۆكارەكەی بە دیاریكراوی نازانرێت.

بەپێی وتەی شارەزاكەی بواری ئابوری، راگرتنی هاوردەكردنی زێڕ بۆ ماوەیەك، خواست لەسەر كڕینی دۆلار لە ناوخۆدا كەمدەكاتەوە و بەوەش بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دادەبەزێت.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هیچ دەسەڵاتێک تواناى هەڵوەشاندنەوەی هەرێمى کوردستانى نییە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی مامی جێگری فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دوای ئەوەی دانوستانەکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەیشتنە بنبەست، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئاژانسی هەواڵی…
Total
0
Share