مارسێلۆ گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

مارسێلۆی بەڕازیلی و ئەفسانەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، دوای ساڵێک یاریکردن بۆ یانەی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، مارسێلۆ و ئیدارەی ئۆڵیمپیاکۆس بە ڕێککەوتن گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندووەتەوە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریزانەکە تەنها لە (10) یاریدا بەشداریکردووە بە کۆی (300 خولەک) و دوایین هەشت یاریی خولی یۆنانی لەدەستداوە.

مارکا نووسیویەتی، کێشەکە تەنها پێکانێک نییە، بەڵکو گومانی ئەوەش دەبرێت، کە ڕاهێنەر و ستافی کارگێڕیی یانە یۆنانییەکە کێشەیان لەگەڵیدا هەبووبێت.

بۆ مەبەستی چارەسەر و گەڕاندنەوەی توانا جەستەییەکانیشی، مارسێلۆ لە جەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید، یانەی ڕیاڵ مەدرید تێچوو و ئەرکی چارەسەرکردنی لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن میونشن له‌ ڕووسیا به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوو

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌روبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌رانبه‌ر لۆکۆمۆتیڤ…
Total
0
Share