پۆگبا .. (10) ملیۆنی بەهەدەردراو لە یوڤانتۆس

یانەی یوڤانتۆس دوایین زانیارییەکانی لەبارەی پێکانی پۆل پۆگبای فەرەنسی و لیۆناردۆ بونۆچی-یەوە ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی یانەی “خانمە پیرەکە”، دوو یاریزانی ناوبراو لە قۆناغی چارەسەردان و ماوەیەکی دیکە لە یاریکردن دووردەکەونەوە.

سەرچاوەکان پێشبینییانکردووە، فەرەنسییەکە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریکردن داببڕێت، سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزەدا تەنها بە دوو یاری (35) خولەک یاریکردووە و هیچ سوودێکی بە پێکهاتەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری نەگەیاندووە.

بڕیاردوو ڕەشئەسمەرەکەی فەرەنسا بەرامبەر سامپدۆریا بەشداری بکات، بەڵام دواتر دەرکەوت جارێکی دیکە لە ماسولکەی ڕانی-دا دووچاری پێکان بووەتەوە، بەو هۆیەوە لە پێکهاتەی “یوڤێ” دووخرایەوە.

پۆگبا ساڵانە مووچەی (10) ملیۆن یورۆ لە یوڤانتۆس وەردەگرێت، کە هەشت ملیۆنی چەسپاوە و دووانی پاداشتەکانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share