هۆکار چی بوو؟ گواردیۆلا لە گریلیش و مەحریز توڕەبوو

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی تەنها لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکان ناڕوانێت، بەڵکو هێندەی ئەنجامەکە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی یاریزانەکانی دەکات و گرنگی بە تاکتیکی یاریکردن دەدات.

سەرەڕای سەرکەوتن بە ئەنجامی (6-3) لە دەستپێکی ڕووبەڕووبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ، بەڵام بردنەوە بۆ ڕاهێنەرێکی وەک پێپ گواردیۆلا بەرامبەر یانەی لایپزیک بەس نەبوو، بەڵکو ناوبراو بەهۆی جێبەجێنەکردنی تاکتیکی یاریکردنەوە لە جاک گریلیش و ڕیاز مەحریز توڕەبوو.

گواردیۆلا دەڵێت، “لەنێوان تایمەکاندا پێموتن کە چۆن ئۆتۆماتیکییانە بەرگری بکەن، بەڵام ئەوان ئەو کارەیان نەکرد”.

هەروەها دەڵێت، “من دەزانم ئەرکە بەرگرییەکان ئاسان نین، بەڵام دزەکردنی هێرشبەرێکی تیمی ڕکابەر بۆ ناوچەی سزای یانەکەمان مەترسی دروستدەکات، ڕێگەیان پێدەدات بە یەک یان دوو گواستنەوە بگەن بە ناوچەی سزا”.

گریلیش بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاند، “لە توڕەیی و ئامۆژگاریی ڕاهێنەرەکەی دوودڵ نەبوو، ئەوەی ڕوویدا دەربارەی بەرگریکردن بوو، زیاتری لەسەر ناڵێم، چونکە پێپ هەمیشە ئەرکی هێرشبەری و بەرگریکردنی زیاتری دەوێت، بێگومان منیش گوێی لێدەگرم”.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە سلێمانی خەرجدەکرێت

بابەتی دواتر

ئەوەی لە بەرشلۆنە ڕوودەدات 15 ساڵە ڕووینەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ، ڕیکی پوج ڕزگاردەکات

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆ هەوڵدەدات لە گواستنەوەکانی داهاتوودا ئەستێرەیەکی یانەی بەرشلۆنە بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی. ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی…
Total
0
Share