بەرشلۆنە بەبێ پێدری و دێمبیلی پلانی چییە؟

یانەی بەرشلۆنە ناتوانێت لە یارییەکانی داهاتوودا پشت بە تواناکانی عوسمان دێمبیلی و پێدری ببەستێت، بەوپێیەی هەردوو یاریزانەکە پێکراون و چەند یارییەکی گرنگ لەدەستدەدەن.

ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یوروپا لیگ بەرامبەر مانچستەر یونایتد، پاشان کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا نزیکن، عوسمان دێمبیلی و پێدری بەشداری تێدا ناکەن، لە بەرامبەردا سێرجیۆ بوسکێتس دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، هاندەران و شارازایانی تۆپی پێی کەتەلۆنیا پێیانباشە لەو ماوە هەستیارەدا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر پشت بە ئەزمووندارەکان ببەستێت، چونکە ئەوان دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخە قورسەکاندا بکەن.

داواشیانکردووە ئەم پێکهاتەیە بۆ دوو یارییەکە دابڕێژرێت (گاڤی ناتوانێت بەرامبەر مان یونایتد بەشداری بکات):

گۆڵپارێز: شتیگن

بەرگری: ئاراوخۆ، کوندی، کریستنسن، باڵدی

ناوەند: بوسکێتس، دی یۆنگ، کیسێ

هێرشبەر: ڕافینیا، لیڤاندۆڤسکی، گاڤی

بابەتی پێشتر

زێدان یان مۆرینیۆ؟ یاریزانانی پاریس بژاردەی خۆیان کردووە

بابەتی دواتر

مارسێلۆ گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share