چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی یاری نێوان ڕیاڵ وشاختار بخوێنەرەوە

 

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بەرانبەر یانەی شاختار دۆستیکی ئۆکرانی یاریدەکات.

بڕیارە ڕوبەڕوبوونەوەکە کاتژمێر (7:55) بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای دی ستیفانۆ لە شاری مەدرید بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامبدرێت.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و شاختار دەکەونە کۆمەڵەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکان و لەهەمان گروپدا یانەکانی ئینتەرمیلان و بوروسیا مونشنگلادباخ بوونیان هەیە، ئەم دوو یانەیەش کاتژمێر دە بە کاتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر یەکدی یاریدەکەن.

چەند زانیارییەکی ژمارەیی لەبارەی یاری نێوان ڕیاڵ و شاختار:

  • سێیەمجارە ڕیاڵ و شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕوبەڕودەبنەوە، شاهانەی مەدرید دووجار براوە بووە.
  • لە کۆتا دوو ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان دوو یانەی ناوبراو، شاختار هەشت گۆڵی لەسەر تۆمارکراوە.
  • لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان یانەی ریاڵ مەدرید و یانە ئۆکرانییەکان بە گشتی، شاهانە هەرگیز دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە (پێنج بردنەوە و سێ یەکسانبوون).
  • شاختار لە حەوت کۆتا یاری دەستپێکی چامپیۆنزلیگ تەنها دووجار دۆڕاندنی تۆمارکردووە.
  • ڕیاڵ مەدرید لە کۆی 28 بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکان، هەموو جارێک قۆناغی کۆمەڵەکانی تێپەراندووە.
بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بە یەک گوژمە بۆندی چوار یاریزانی ناوداری نوێکردەوە

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی یاری نێوان بایرن و ئەتلەتیکۆ بخوێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر پۆرتوگالە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە چڕی چاودێری چالاکییەکانی مۆندیالی قەتەر دەکەن، چاویان خستووەتە سەر ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی پۆرتوگال. بەپێی…
Total
0
Share