نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری دهۆك رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئەوقافی دهۆك راسپێردراوە سكاڵا لە دژی ئەو كەسانە تۆماربكات كە بێڕێزییان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووە.
دەشڵێت، ” لە هەرێمی كوردستان پێكەوەژیان و رێزگرتن لە یەكتر هەیە، بێڕێزی بەرامبەر بە هیچ ئایین و بیروباوەڕێك لە هیچ كەسێك قبووڵ ناكرێت”.
روونكردنەوەكەی پارێزگاری دهۆك لە كاتێكدایە كە بڵاوكراوەتەوە هاوڵاتییەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بێڕێزی بە ئایینی ئیسلام كردووە.