مارسێلۆ کۆتا وەڵامی خۆی بە ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاندووە

ئەستێرەی بەرازیلیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارسێلۆ دا سیلڤا بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتوویەوە داوە و ئیدارەی یانەی شاهانەشی ئاگادارکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئیل ناسیوناڵ”، مارسێلۆ لە دوایین کۆبوونەوەدا بە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانەی ڕاگەیاندووە، وەرزی داهاتوو لە مەدرید بەردەوامنابێت و ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە یانەکانی فلۆمینێزی لە بەرازیل و چەندین یانەی خولی ئەمریکا و کەنداوی عەرەبی خواستیان لەسەر بەرگریکارە چەپلەرەکەی سیلیساو نیشانداوە.

مارسێلۆ لە تەمەنی وەرزشیدا 530 یاریی بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، 38 گۆڵی تۆمارکردووە و 101 گۆڵی ڕەخساندووە، بە درێسی سپی مەدریدەوە 22 ناسناوی بەکۆمەڵی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
Total
0
Share