زانکۆی سلێمانی لەبارەی دەوامی خوێندکارانەوە روونکردنەوە دەدات

نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی رەتیدەکاتەوە دوو رۆژ پشوویان راگەیاندبێت و دەڵێت دەوامی خوێندکاران ئاساییە.

نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “لە ھەندێک دەزگای راگەیاندن ھەواڵێکی ناراست بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە دوو رۆژ پشووی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی، ھەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کە خوێندن و تاقیکردنەوە لە زانکۆی سلێمانی لە رۆژانی شەممە و دواتردا ئاساییە و بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە رۆژی سێشەممە و چوارشەممە وپێنجشەممە لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی وھەندێک گەڕەکی ئەو ناوچەدا لە ئەنجامی شکاندنی بۆری ئاو بەھۆی کارکردن لە یەکتربری باخی بەختیاریدا گرفتی ئاو دروست بوو بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی قلیاسان وکۆلێجەکانی کەمپی نوێ بەوھۆیە ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە تاقیکردنەوەی ئەو کۆلێجانەی ناو کەمپی نوێ تەنھا بۆ رۆژی پێنجشەممە بریارێکیدا وجێبەجێکرا”

.
ئاشکراشیکرد، “ئێستا بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەدا کە لەو شەقامەدا دروستبووە”.

 

بابەتی پێشتر

دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سودانی گەیشتە ئەڵمانیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share