سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی: دۆخی دابەشکردنی غاز زۆرباش و بێ کێشەیە

سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی ئاشکرایدەکات، دۆخی دابەشکردنی غازی ماڵان لە شارەکە زۆرباش و بێ کێشەیە، هەروەها بڕێکی زۆرباش لە غازی کۆگاکراو بەردەستە.

عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غازی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئێستادا غازێکی زۆر بەردەستەوە و دابەشکردنی غازی ماڵان لە سلێمانی بێ کێشەیە، هەروەها کەمێک لەمەوبەر تانکەرێکی دیکەی غازمان بەدەستگەیشت، ئەمەش دووەم تانکەری غازە لەو کاتەوەی کە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیکردووەتەوە بە بەرهەمهێنان.

وتیشی، تەنانەت ئەگەر کێڵگەی غازی کۆرمۆریش دەستی بە بەرهەمهێنان نەکردایەتەوە، ئێمە تاوەکو 20 ڕۆژی دیکە غازی کۆگاکراومان دەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بڕیارەکەی بەغداد دەربارەی ‘جەلەولا’ نادەستوورییە و هەوڵی گۆڕینی…
Total
0
Share