دۆلار دابەزی

وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەكاتی داخستنیدا دابەزینی بەخۆوە بینی.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای 100 دۆلار دابەزی بۆ 152 هەزار و 500 دینار، لە كاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو بەهای 100 دۆلار بە 155 هەزار و 750 دینار بوو.

راشیگەیاند، ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق هیچ بڕێكی دۆلاری نەخستبووە بازاڕەوە، بەڵام دوێنێ 114 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی هەبووە.

بابەتی پێشتر

چین قەبارەی هاوردەکردنی نەوتی عێراقی بۆ وڵاتەکەی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی لەبارەی دەوامی خوێندکارانەوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share