کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کچانەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بازرگانیی بە کچان و ژنان کردووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغداد رایگەیاند، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کە پێشتر داواکراوبووە لەلایەن دادگای بەغدادەوە بە تۆمەتی ئەوەی بازرگانیی بە کچان و ژنانەوە کردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی زانیاری کۆکرایەوە سەبارەت بەو تۆمەتبارە و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکەی لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمێکی تایبەتمەندەوە دەستیپێکرد و توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە بەپێی ماددەی شەشەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی سەردانی ئەڵمانیا دەكات

بابەتی دواتر

حەبێکی بەدیلی ڤیاگرا دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.…
زیاتر ببینە

عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی…
Total
0
Share