كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن لە كچێك دەستگیركرا

گەنجێك بە تۆمەتی فێڵكردن لە كچێك دەستگیركرا و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت،بە بیانووی ئەنجامدانی هاوسەرگیری پارەی لێسەندووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كچێك له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناسیویه‌تی‌‌ و دوای‌ یه‌كتربینین به‌ڵێنی‌ هاوسه‌رگیریی پێداوه‌ و به‌فێڵ بڕی‌ هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ لێسه‌ندووه‌.

دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس و، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیریبكه‌ن.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (د.د.م.) له‌دایكبووی‌ 1997-ە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراوه‌ و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

ئەگەر ماڵەکەت نزیکە لە شەقامی سەرەکییەوە مەترسیی تووشبوونت بە نەخۆشیی پێست زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share