بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک لەبارەی ناو پێشکەشکردن بۆ حەجی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە و دوا وادەش سەرەتای مانگی داهاتوو دەبێت.
لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، نوسینگەکانی حەج و عەمرەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان داوا لە ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە دەیانەوێت بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ هاوەڵی حاجییانی هەرێمی کوردستان بکەن، لە ئەمڕۆوە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عەمرەی شارەکانیان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداربووان.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانکردنی نووسینگەکانی حەج و عەمرە لە ئەمڕۆ 16/2/2023وە دەستپێدەکات و لە 3/3/2023 کۆتاییدێت.
لە نووەسراوەکەدا هاتووە، فۆڕمی بەشداربوون بەپێی ئەو مەرجانە دەبێت کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج وعەمرەوە، بۆ کۆمپانیاکانی تایبهت به گهشتی حەج و عەمرە لە هەرێمی کوردستان، دەرکراون.