وەزارەتی خوێندنی باڵا 22 پۆست لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، پاڵپشت بە ڕێنماییەكان 22 پۆست لە زانكۆی سلێمانی بۆ جاری یەكەم ڕادەگەیەنێت، ئەو كەسانەی داواكاری پێشكەشدەكەن پێویستە هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بن و خزمەتی زانكۆییان لە 10 ساڵ كەمتر نەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،” 22 پۆست بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنن، پۆستەكانیش هەریەك لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لەگەڵ ڕاگری كۆلێژەكانی (زانست، زانستە مرۆڤایەتیەكان، پەرستاری، هونەرە جوانەكان، پزیشكی ڤێتێرنەری، زانستە ئەندازیاریە كشتوكاڵیەكان، زانستە ڕامیارییەكان، پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەكان، پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەتی، یاسا، زانستە ئیسلامیەكان، ئەندازیاری، پزیشكی ددان، بازرگانی، دەرمانسازی، زانستە سروشتیەكان، پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان، كۆلێژی زمان، كارگێری و ئابوری و پزیشكی).

مەرجەكان:

– هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.

– نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.

– خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسەی داواكاری پێشكەشدەكات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەشبكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكە وەردەگرێت.

– زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی، هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

– دواوادە بۆ پێشكەشكردن (سی ڤی یەكە)، (پوختەی ڕاژەكەی) ، ( یەكەمین فەرمانی زانكۆیی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوكراوەكان(، كۆتایی دەوامی ڕۆژی یەكشەممە (2-10-2022)ە و لەم بەستەرە (https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 ) دەبێت.

– ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن سەرۆكایەتیی زانكۆوە پەسندكرابێت.

بابەتی پێشتر

ئێران: ئەمریكا نیازباشیی خۆی نیشانداوین

بابەتی دواتر

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی وردەكاری تەرخانكردنی زەوی بۆ خانەوادە و وارسی شەهیدان ڕووندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 فیدراسیۆنی پەنابەران: لەماوەی سێ ڕۆژدا 30 کۆچبەر لە ئاوەکانی یۆنان خنکاون

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران ژمارەی قوربانییان و ڕزگارکراوان، هەروەها ‏بێسەروشوێنبووانی نوقبوومی بەلەمەكانی کۆچبەرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە، کە دوایینیان…
زیاتر ببینە

لە هەولێر 14 بەنزینخانە سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 14 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستكاریكردنی كوالێتییەكەیەوە سزادران. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای…
Total
0
Share