(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەهێزەوە ئیڵچی تێپەڕاند

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (21)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی ئیڵچی کرد، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی هەشت، 31، 45، 80 لەلایەن مارکۆ ئاسینسیۆ و کەریم بنزیمە (دوو گۆڵ بە لێدانی سزا)، لوکا مۆدریچەوە تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (48) خاڵ لە پله‌ی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” وەک هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، جیاوازی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەی ڕکابەری بۆ (8) خاڵ کەمکردەوە.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ئیڵچی به‌ تەنها (9) خاڵه‌وه‌ چووە کۆتا پلەی خولەکە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی لە ئارسیناڵی بردەوە و گەڕایەوە لووتکە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و بەنفیکا براوەی چوونی قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share