شەش ڕاستیی گرنگ لەبارەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگەوە

ئەمشەو، شەممە لە ئیستادیۆ دو دراگاوی تایبەت بە یانەی پۆرتۆ لە پۆرتوگال، یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت.

چاوەکان ئەمشەو لەسەر دوو یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا دەبن، چێڵسی هەوڵی چنینەوەی دووەم ناسناوی خولەكە دەدات لە مێژوویدا و سیتیزن هەوڵدەدات یەکەم ناسناوی چامپیۆنزلیگ بچنێتەوە و سەردەمی گواردیۆلای ڕاهێنەر بەرگێكی زێڕینتر بپۆشێت.

داتا گرنگەکان:

  1. چێڵسی کۆتا دوو ڕوبەڕوبوونەوەی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان لە مانچستەر سیتی بردووەتەوە، هەردوو یارییەکەش لەسەردەمی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانیدا بوون.
  2. کۆتاجار یانەی چێڵسی سێ بردنەوەی لەسەریەکی بەرامبەر سیتی تۆمارکردووە، لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2009دا بووە.
  3. فاینەڵی چامپیۆنزلیگی 2021 سێیەم یاریی کۆتایی یەك لەدوای یەكە، بە ئامادەبوونی یانەیەک ئەنجامدەدرێت، كە بۆ یەکەمجارە دەگاتە یاریی کۆتایی (مان سیتی)، دوای ساڵانی 2019 و 2020 کاتێک تۆتنهام و پاریس بۆ یەكەمجار گەیشتنە یاریی کۆتایی.
  4. هەردوو یانەکە لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان چوار گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، لە 2006-2005وە یەکەمجارە دوو یانە بە فاینەڵ دەگەن و چوار گۆڵ و کەمتریان لەسەر تۆمارکراوە، کۆتاجار لە وەرزی 2005-2006 بەرشلۆنە و ئارسیناڵ (چوار بە دوو) گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.
  5. مانچستەر سیتی حەوت بردنەوەی لە کۆتا حەوت ڕوبەڕوبوونەوەی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێناوە.
  6. مانچستەر سیتی لە کۆتا حەوت ڕوبەڕوبوونەوەی چامپیۆنزلیگ، لەهەر یارییەکدا بەلایەنی کەمەوە دوو گۆڵی تۆمارکردووە.
  7. چێڵسی لە کۆتا 12 یاریی خولی یانە پاڵەوانەکان لە 11 یاریدا دۆڕاندنی تۆمارنەکردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خلێفی ستراتیج.. پاریس به‌ شه‌ش هه‌نگاو مباپێ له‌ مه‌درید دوورده‌خاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتونی پێشکه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکده‌ده‌ن یاریزانه‌که‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ به‌ 45 خوله‌ک کۆتایی به‌ بارسا هێنا

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ…
Total
0
Share