(ڤیدیۆ) مان سیتی لە ئارسیناڵی بردەوە و گەڕایەوە لووتکە

یانه‌ی مانچستەر سیتی یاریی دواخراوی هەفتەی (12)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ ئه‌نجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشه‌و چوارشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (12)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانەی ئارسیناڵ له‌ “ئیماراتس ستادیەم” میوانداریی یانه‌ی مانچستەر سیتی ڕکابەری کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی “گانەرز” له‌ خوله‌کی 42 له‌لایه‌ن بوکایۆ ساکا-وە بە لێدانی سزا تۆمارکرا، گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 24 و 72، 82 لەلایەن کێڤن دی برۆین و جاک گریلیش و ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی بە 23 یاری و 51 خاڵ و جیاوازی گۆڵ گەڕایەوە بۆ لووتکەی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ، یانەی ئارسیناڵ بە 22 یاریی و 51 خاڵ و جیاوازی گۆڵ بۆ پلەی دووەم دابەزی.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە پەروەردەی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەهێزەوە ئیڵچی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share