وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: كاركردن لە رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردەوە و مانگانە بڕی یەك ملیار دینار بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە تەرخاندەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،”كاركردن لەپڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلار دەستیپێكردووەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی بڕیاردرا مانگانە بڕی یەك ملیار دینار بە شێوەی چوار سولفە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە خەرجبكرێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە ئێستادا كار لە بڕگەكانی قیرتاوكردن و تێكەڵەرێژكردن و ژمارەیەك لە پرد و ئاوبەرەكانی پڕۆژەی رێگای دووسایدی دەربەندیخان-كەلاردا دەكرێت و رێژەی ئەنجامدراویش گەیشتووەتە نزیكەی 58٪”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەبارەی پڕۆژەی دووسایدی (دەربەندیخان-زەڕایەن)، لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردران كە كێشەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار چارەسەربكەن و دوای وردبینی لە كارەكانی و دۆسیەكانی، مانگانە پێشینەی بۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: هەنگاوی جددی بۆ تەملیككردنی خانووە زیادەڕۆكان دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

تایتانیك دەردەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات. ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ…
Total
0
Share