شارەوانیی سلێمانی: هەنگاوی جددی بۆ تەملیككردنی خانووە زیادەڕۆكان دەستپێدەكات

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەنگاوی جددی بۆ تەملیككردنی خانووە زیادەڕۆكان دەستپێدەكات و ئەمڕۆش كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەچووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بەشداریی كۆبوونەوەیەكی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی كرد كە تێیدا سەرجەم ئەندامانی لیژنەی باڵای تەملیككردنی خانووە زیادەڕەوییەكانی مشمول بە یاسای سێی ساڵی 2019 هەمواركراو بەیاسای ژمارە حەوتی ساڵی 2021 و یاسای تەملیكردنی زیادەڕۆیی گوندەكانی ناو ماستەرپلانە بە ژمارە 12ی ساڵی 2012 كە تایبەتن بە تۆماركردنیان بە ناوی هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا دوای ئاڵوگۆڕكردنی كۆمەڵێك ڕاو سەرنج، میكانیزمێكی باشتر و خێراتر دانران لە ئەنجامدانی تۆماركردنەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا: بڕیاری بوێرانەی سەرۆك بافڵ بۆ پاراستنی بەها باڵاكانی كۆمەڵگەی كوردییە

كۆچەر كەریم سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەناوی كۆمەڵەكەمانەوە، ستایشی بڕیاری بوێرانە و دڵخۆشكەرانەی بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share