فەرمی.. مانێ تا ساڵی 2025 بوو بە یاریزانی بایرن میونشن

ئیدارەی یانەی بایرن میونشن گرێبەستی سادیۆ مانێی یاریزانی نوێی یانەكەی ڕاگەیاند و بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكانیشی ناساند.

مانێ بۆ سێ ساڵ و تا ساڵی 2025 پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە كردووە.

حەسەن ساڵحەمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن ڕایگەیاند: “شانازی دەكەین كە گرێبەستمان لەگەڵ مانێ ئیمزاكردووە و جێپەنجەی بە دنیای تۆپی پێوە دیارە و لە یەكەم خولەكەوە بۆ ئێمەی سەلماند كە دەیەوێت یاریی لە بایرن میونشن بكات.”

لای خۆشیەوە مانێی یاریزانی نوێی بایرن وتی: “دڵخۆشم بە یاریكردن بە یاریكردن لە یانەی بایرن میونشن ، گفتوگۆیەكی زۆرمان كرد و هیچ گومانێك لە هیچ لایەكەوە نەبوو، ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ ڕكابەری نوێ.”

پێشبینی دەكرێت مانێ بۆ وەرزی داهاتوو لە جێگەی لیڤاندۆڤسكی بەشداری پیبكرێت كە ئەمەی دووەمیان لە ڕیزەكانی یانەی بەرشلۆنەوە نزیكە.

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر: فشاری ئێرانمان لەسەر نەبووە بۆ كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی

بابەتی دواتر

ئەمریکا بارهەڵگرێکی فڕیو دروستدەکات بۆ بارگاویکردنەوەی درۆنەکانی لە ئاسمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share