یانەکانی پریمەرلیگ لەبارەی ڕاگرتنی چالاکییەکانەوە بڕیاردەدەن

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەکردووە، کە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئیدارەی یانەکانی ئینگلتەرا و ڕاهێنەران کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ڕاگرتن، یاخود بەردەوامبوونی پریمەرلیگ ئەنجامبدەن.

تاوەکو ئێستا نۆ یاریی خولی نایابی ئینگلتەرا بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخراون، هەر بەم هۆکارە، پێکهاتەکانی چێڵسی و لیڤەرپوڵ پێنجشەممەی ڕابردوو، بە کەموکورتییەوە یارییانکرد، تەنها لە یانەی تۆتنهام 13 حاڵەت لەنێوان یاریزانان و کارمەندانی یانەکەدا تۆمارکراوە، بەم هۆیەوە یانە زەبەلاحەکەی لەندەن لە پێنجی کانونی یەکەمی 2021ــەوە هیچ یارییەکی ئەنجامنەداوە.

لەو بارەیەوە، ستیڤن جێرارد-ی ئەفسانەی لیڤەرپوڵ و ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “دڵەڕاوکێ و پرسیاری زۆرمان هەیە، بەم هۆیەوە خولی ئینگلیزی دەرفەتی بە ڕاهێنەری یانەکانداوە کۆبوونەوەیەک لەبارەی مەترسییەکانی کۆرۆنا ئەنجامبدەن، هیوادارم لە ڕۆشنایی ئەو کۆبوونەوەیەوە هەموو شتێکمان بۆ ڕوونببێتەوە، هەروەها کۆبوونەوەش لەسەر ئاستی کاپتنەکان دەکرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بارودۆخەی دروستبووە”.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی پریمەرلیگ، هەر یانەیەک کەمتر لە 14 یاریزانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکان ئامادەبێت، یارییەکانی دوادەخرێت، هەندێک یانەش بەهۆی شەپۆلی نوێی کۆرۆناوە نزیکبوونەتەوە لەو ژمارەیە.

بابەتی پێشتر

هامیڵتۆن پێگەی فۆرمولا 1ی ڕەشکردەوە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ لایەنە كوردییەكان دانوستاندن دەكەین و سێ سەرۆكایەتییەكە هەڵدەبژێرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share