وەزارەتی ژینگە: کۆی پاشماوەی خۆراک لە رۆژێکدا لە عێراق دەگاتە 20 ملیۆن تۆن

وەزارەتی ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، کۆی پاشماوە خۆراکییەکان لە رۆژێکدا لە عێراق 20 ملیۆن تۆنە و دەست بە پرۆژەی سفرکردنەوەی دەکەن.

عیسا فەیاز بەڕێوەبەریی گشتی کاروباری هونەری لە وەزارەتی ژینگە رایگەیاند، “هەموو تاکێکی عێراقی لە رۆژێکدا دوو کیلۆگرام پاشماوەی خۆراکی فڕێدەدات، لە سەرتاسەری عێراقدا لە رۆژێکدا 20 تۆن پاشماوەی خۆراکی کۆدەکرێتەوە، هەربۆیە وەزارەت دەست بە پرۆژەیەک دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئەم بڕە زۆرەی پاشەڕۆ و بیگەیەنێت بە ئاستی سفر”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی ژینگەی راسپاردووە بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەک بۆ دەستکردن بە ریسایکڵکردن و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەو خۆراکانەی دەبنە پاشماوە”.

ئاشکراشیکرد، “هەرچەندە ئەو پرۆژەیە لە مەودایەکی دووردا سوودێکی زۆری بۆ عێراق هەیە، بەڵام چەند تێبینییەکمان لەسەر جێبەجێکردنی هەیە، وەک کڕینەوەی ئەو وزیەی لە کاری ریسایکڵین بەرهەمدەهێنرێت لەلایەن حکومەتەوە بە نرخی پاڵپشتیکراو”.

 

بابەتی پێشتر

دوای بومەلەرزەکە یاریزانانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئێسکی یەکترییان شکاند

بابەتی دواتر

بەرزترین رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە منداڵاندا شێرپەنجەی خوێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنەكانی عێراق: ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر دەستگیركران

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر و نێردە دیپلۆماتییەكانیان دەستگیركردووە. تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share