دوای بومەلەرزەکە یاریزانانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئێسکی یەکترییان شکاند

دووشەممەی ڕابردوو، یاریزانانی تۆپی پێی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕێڕەوەکانی هۆتێلێکی تورکیا، شەڕی توندیان بووە و هەندێکیان ئێسکیان شکاوە.

دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی هەفتەی ڕابردوو تورکیا و سوریای گرتەوە، دەسەڵاتی تورکیا بۆ پاراستنی گیانی وەرزشکاران، یاریزانانی هەردوو یانەی شینیک یارۆسلاڤلی ڕووسی و میناجی ئۆکرانی لە هۆتێلێکدا کۆکردووەتەوە.

بەگوێرەی هەژماری زۆریا لوندۆنسکی ئۆکرانی، شەڕ لەنێوان یاریزانانی دوو یانەکەدا ڕوویداوە، دوای ئەوەی یاریزانێکی ڕووسی ڕەفتاری نەشیاوی بەرامبەر بە کارمەندێکی هۆتێلەکە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، یاریزانێکی یارۆسلاڤ سەرخۆش بووە و بە ئاشکرا سووکایەتی کردووە و ڕەتیکردووەتەوە داوای لێبوردن بکات، لەسەر ئەو هەڵسوکەوتە یاریزانێکی هاوتا ئۆکرانییەکە مشتێکی لێداوە.

پاشان هاوڕێکانیان دەستوەردانیان کردووە و شەڕەکە گەورەتر بووە.

میدیاکانی ڕووسیا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە چوار یاریزانی یارۆسلاڤ ئێسکیان شکاوە و پۆلیس بانگهێشتکراوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، هەندێک لە بریندارەکانیش بە “ئەمبولانس” ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتی پێشتر

بە وێنە و زانیاری.. تانكەرێك بە 36 هەزار لیتر گازەوە سووتا

بابەتی دواتر

وەزارەتی ژینگە: کۆی پاشماوەی خۆراک لە رۆژێکدا لە عێراق دەگاتە 20 ملیۆن تۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share