ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشیکردە سەر هاوپۆلەکەی دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێكی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هاوپۆلێکی بە چەقۆ راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. ب. م) تەمەن 16 ساڵ دەستگیرکرد، کە لە قوتابخانەی هەولێری نموونەیی ئینگلیزی بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر قوتابییەک و بە سەختی برینداری کردبوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتباری ناوبراو، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 413 لە یاسای سزادان راگیرا و پەڕاوەکەشی رەوانەی بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان کرا”.

بابەتی پێشتر

یەکێک لە منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانەکە سەلمێندرا خەڵکی هەڵەبجەیە

بابەتی دواتر

مباپی هەڕەشە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share