برای سەرۆکی ئەمریکا لە سعودییە و عێراق لە گەندەڵییەوە تێوەدەگلێت

جیم بایدن برای جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق و سعودییە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، “جیم بایدن برای جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی 2007 هەتا ساڵی 2010 وەک نێوەندگیر لە نێوان کۆمپانیای ئەمریکی بۆ بونیادنان و حکومەتی عێراق و سعودییە کاری کردووە و دەسەڵات و ناوی جۆ بایدن کە ئەو کات جێگری سەرۆک بووە بەکار‌هێناوە بۆ بەرژەوەندی خۆی”.

بە پێی بەڵگەنامەکانی رۆژنامەکە، “جیم بایدن کە لە ساڵی 2010 پیاوی ئیدارەکەی ئۆباما بوو، توانی ببێتە نێوەندگیری ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە کە گرێبەستی دروستکردنی 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بە بەهای 1.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی واژۆکرد، بەڵام ناوی براکەی وەک ئامرازێک بۆ فشارکردن لە دەسەڵاتدارانی عێراق و بەدەستهێنانی گرێبەستەکە بەکارهێناوە”.

ئەو گرێبەستەی جیم بایدن واژۆی کرد، لە دواتردا شکستی هێنا بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق پارەی پێویستی بۆ دابینکردنی پارەی پرۆژەکە نەبوو.

لە بەشێکی دیکەی بەڵگەنامەکاندا هاتووە، “ناوبراو فشاری لە دەسەڵاتدارانی سعودییە کردووە، وایلێکردوون لە وازهێنان لە نێوەندگیریەکەی و تێکچوونی پەیوەندییەکانی وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا بترسن”.

هاوکات هاوسەرەکەی جیم بایدن بە ناوی سارە، بەشێک بوو لە پرۆسەی ئەو هەماهەنگییەی لەنێوان ئەو و هەردوو حکومەتی عێراق و سعودییە رێکخستووە، رەتیشیکردووەتەوە روونکردنەوە لە بارەی تۆمەتەکانی سەر هاوسەرەکەیەوە بدات.

 

 

بابەتی پێشتر

ئۆپیک: عێراق و سعودیە لە مانگی رابردوودا زۆرترین رێژەی کەمبوونەوەی بەرهەمیان هەبووە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share