نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “كورد و تورك هەموومان برای یەكترین و ئەوەی دەیكەین ئەركی خۆمانە”.
ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی سەردانی باكووری كوردستانی كرد و لە دۆخی برینداران و زیانلێكەوتووانی ناوچەكەی كۆڵییەوە و وتیشی، “گەلی توركیا لە رۆژە سەختەكاندا هاوكاریی گەلی كوردیان كردووە و هەرێمی كوردستان بەپێی توانای خۆی هاوكاری ناردووە”.
راشیگەیاند، “دامودەزگاكانیش بەردەوامدەبن لە ناردنی هاوكاری بەو توانا سنووردارەی خۆمان دەمانەوێت پەیامی وەفاداری بگەیەنین و بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی كە روویداوە، لە هەموو ماڵێكی هەرێمی كوردستان پرسەیە”.