تەرمی كۆچبەرێكی كورد دۆزرایەوە

پارێز ناسح محەمەد

پاش زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیان لە نزیك دوورگەیەكی یۆنان، تەرمی كۆچبەرێكی كورد دۆزرایەوە.

دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردەوە، دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە دۆزینەوەی تەرمی یەکێک لەو کۆچبەرە کوردانەی لە دەزگاكەیان تۆمارکرابوو بەناوی (پارێز ناسح محەمەد) تەمەن 22 ساڵ.

هەروەك لە زاری حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگاكەیان لە یۆنان ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک حکومەت و باڵیۆزخانەی عێراقی ئاگادارکراونەتەوە.

ڕووداوەكە لە 21ی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو لەو دوورگەیەی یۆنان ڕوویدا و بەهۆیەوە بیست و حەوت كۆچبەری كورد بێسەروشوێن بوون، تائێستا تەنها تەرمی چواریان دۆزراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەوەی لە پارتی نزیکبێتەوە، لە بەرەی گەل دووردەکەوێتەوە

بابەتی دواتر

هاندەران پێیانوایە ڕیاڵ مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share