تەندروستیی جیهانی: 26 ملیۆن هاوڵاتی لە سوریا و توركیا پێویستیان بە هاوكاریی مرۆییە

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئەو بومەلەرزەیەی كە توركیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 37 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە بە گەورەترین رووداوی سروشتی لەم سەدەیە ئەژماردەكرێت لە ئێستادا زیاتر لە 26 ملیۆن هاوڵاتی لەو دوو وڵاتە پێویستیان بە هاوكارییە مرۆییەكانە.

لەو بارەیەوە، هانس كلوغە بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ریگەیاند، “ئێمە گەواهیدەری ئەوەین كە ئەو رووداوە سروشتییەی كە دەكەوێتە سنووری یەكێتی ئەوروپاوە بە گەورەترین رووداوی سروشتی لەم سەدەیە ئەژماردەكرێت كە تائێستا قەبارەی زەرەرو زیانەكانی هەڵدەسەنگێنین”.

راشیگەیاند، “بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی هەفتەی رابردووەوە زیاتر لە 26 ملیۆن هاوڵاتی لە سوریا و توركیا پێویستیان بە هاوكارییە مرۆییەكانە”.

بابەتی پێشتر

پەیمانگای واشنتۆن: هەرێمی کوردستان تەنها بە پاڵپشتیی خۆرئاوا تا ئێستا ماوەتەوە

بابەتی دواتر

خۆشەویستی بەخشینە نەک دەستکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپلۆماتێكی ئێرانی: دانوستانەكانی ڤیەننا چووەتە كاتژمێرە یەكلاكەرەوەكانەوە

دیپلۆماتێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، ئەم كاتژمێرانەی ئێستا لە دانوستانەكانی ڤیەننا “یەكلاكەرەوەن”، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی تەهران تایمز-ی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە. دیپلۆماتەكە،…
Total
0
Share