سعودیە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی زیادکرد و مەرجەکانی حەجی ڕاگەیاند

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە، مەرجەکانی بۆ حاجییانی ئەمساڵ و بەجێهێنانی فەریزەی حەج ڕاگەیاند، هەروەها ژمارەی حاجییانی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ بەرزکردەوە بۆ یەک ملیۆن حاجی.

سعودیە بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ ژمارەی حاجییان بە ئەوانەی لە ناوخۆی وڵات و وڵاتانی جیهانەوە بەنیازی ئەنجامدانی حەجن یەک ملیۆن کەس بێت، لەگەڵ دیاریکردنی ژمارەی حاجییانی هەر وڵاتێک.

بەپێی مەرجەکانی حەجی ئەمساڵیش کە سعودیە دیاریکردوون، ئەوانەی ئەمساڵ حەج دەکەن دەبێت تەمەنیان لە خوار 65 ساڵەوە بێت و دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.

هەروەها ئەوانەی لە دەرەوەی سعودیەوە دەچنە وڵاتەکە پێویستە پشکنینی “PCR”یان هەبێت و پشتڕاستی بکاتەوە کە نێگەتیڤە و  72 کاتژمێر بەسەر پشکنینەکەدا تێنەپەڕیبێت.

بڕیاری زیادکردنی ژمارەی حاجییان بۆ ساڵی 2022 بۆ یەک ملیۆن حاجی لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەنها 60 هەزار کەس لە دانیشتووانی سعودیە توانییان ئەو فەریزەیە جێبەجێبکەن و لە ساڵی 2020یشدا تەنها هەزار کەس لە خەڵکی وڵاتەکە بەشدارییان کرد.

بابەتی پێشتر

پارتی دوای شكستەكانی دەیەوێت گەمارۆی توندی زۆنی سەوز بدات

بابەتی دواتر

شارەزایەكی سەربازی: ئەمریكا هێز و چەكەكانی لە هەرێم زیادكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share