مەكتەبی راگەیاندن پێشوازیكرد لە تیم ویلكنسن باڵیۆز و نێردەری تایبەت لە نووسینگەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شارەزا لە بواری میدیا كە لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشخستنی میدیای یەكێتی سەردانی مەكتەبی راگەیاندنی كرد و گفتوگۆ لەسەر پێشخستن و پەرەپێدانی كارەكانی راگەیاندنی یەكێتی كران.
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن خۆشحاڵی خۆی بە بیرۆكە و پێشنیارەكانی بەڕێز تیم ویلكنسۆن دەربڕی و لەو دیدارەدا كە ئەحمەد نەجم لێپرسراوی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی ئامادەیبوو، بیروڕا لەبارەی میكانزمێكی گونجاو بۆ میوانداری تیمێكی پسپۆڕی میدیایی كرا كە هاوكاری و ڕێنوێنی كەناڵەكانی یەكێتی بكەن لەپێناو پوختكردنەوە و پەرەپێدانی زیاتری تواناكانیان و گەیاندنی پەیامی سیاسی و میدیایی یەكێتی بە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.